بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان"یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو دەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە سیهەمین کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی هاودەنگی لەگەڵ منداڵان و تازە لاوانی فەلەستینی بیرەوەری شەهید"موحەممەد ئەلدۆرە" بە ئاماژە بە کارتێکەری گرووپەکانی مۆقاومە لە سەر شکستی سیاسەتەکانی پاوانخوازانە لە جیهانی ئەمرۆ گوتی: گرووپەکانی مۆقاومە لە ناوچە بە لاوازکردنەوەی ستراتژییەکانیی ئەستەکباری جیهانی توانیویانە بە مەزنایەتی خۆیان بەرامبەر چووکترین کردەوەی ڕژیمی زایۆنی وڵامی گورچکبریان هەبێت.
ئەمیر عەبدوڵاهیان هەروەها بە ئاماژە دان بە بەیاناتی ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەمەر پشتگریی لە مه زلووم وفەلەستین گوتی: ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بەرامبەر ئاڵاهەڵگرانی ئەستەکباری جیهانی بە دەنگی ەبرز ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەلەستینپشتگری دەکات و لەم بارەوە لە هیچ وڵاتێک ماترسێت.
سێهەمین کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی هاودەنگی لەگەڵ منداڵان وتازەلاوانی فەلەستینی بەمەبەستی پشتگری لە مۆقاومەی خەڵکی فەلەستین رۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی لەشکەری و نێو خۆی ئێران،نوینەرانی یەکێتییە نێو دەوڵەتییەکان و کەسایەتییەکانی فەرهەنگی، سیاسی،مەزهەبی و قووتابیان و لاوانێک لە وڵاتانی جۆر بە جۆر لە تاران دا بەڕێوە چوو.
"موحەممەد ئەلدورە" تازە لاوی تەمەن ١٢ ساڵانی فەلەستینی،لەکاتێکدا لە پشت باوکی خۆی شاردبووە تا لەئاگری زایۆنیستەکان لە ئەمان دابێت،لەلایەن چه کداریکی ئیسرائیلی تەقەی لێکرا ولە پێش چاوی باوکی ،خەڵک و کەنالەکانی دەنگ وباس شەهید بوو.
.........
340